بۆردومانی بنکەو بارەگاکانی پەکەکە لە باکوری عێراق لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیاوە
کانونی یهکهم 10, 2019 19:15 Asia/Tehran
وەزارەتی بەرەڤانیی نیشتمانیی تورکیا بەبڵاوکردنەوەی ڕاگەیێندراوێک ڕایگەیاند؛ شەش ئەندامی پەکەکە لە ئەنجامی پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو وڵاتە بۆسەر باکوری عێراق کوژران.
لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: لە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف-١٦ بۆسەر بنکەو بارەگاکانی پەکەکە لەباکوری عێراق لانیکەم ١٦ حەشارگە، جبەخانەو بازگەی پەکەکەش لە ناوچەکانی هاکورک، ئاواشین وباسیان تێکشکێندرا.