کانونی یه‌که‌م 15, 2019 20:05 Asia/Tehran
  • بە پێکهاتنی پارتە نوێیەکان ئەردوغان دەشێ بیر لە هاوپەیمانێکی سێیەم بکاتەوە

دامەزرێندرانیی دوو پارتی تازە لە تورکیا ئەندامانیی پێشووی ئا.کە.پە وەکوو غەنیمەکان و ڕەخنە گرانی تازە، ئەردوغان و پارتەکەی بەرەو ڕووی کێشەی جیدیی دەکات و ئیتر هاوپەیمانی مە.هە.پە بە تەنیایی ناتوانێت سەرکەوتنی ەئردوغان دەستەبەر بکاتەوە.

پارتی دەستەڵاتداری تورکیا کەلەساڵی ٢٠٠٢ لەم وڵاتە بەدەستەڵات گەییشتووە و ڕێگای خۆی دوابە دوای سەرکەوتنەکانیی هەڵبژاردنەکان پێواوە ،ئەنجام بەرەوڕووی دووبەرەکی و ناکۆکی بوو وهەوڵەنەهێنی و ئاشکراکانیی ڕەجەب تەیب ئەردووغان ڕیبەری ئەم پارتە و سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ پاراستنی یەکیتی و تەکووزی ئەو بەرهەمێکی نەبووە. 

لەئاکام دا دوای چەند مانگ قسە وباس لە میدیا و کۆرو نێوەندەکانی سیاسی، ئەحمەد داوود ئۆغلوو لەئەندامانیی دامەزرێنەری پارتی داد و گەشە(ئا.کە.پە)،ڕێبەری پێشووی ئەم پارتە و سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا،کە سەردەمێک لە هاوپەیمانانی نزیکی ئەردوغان بوو،بە دوایین پەیامەکانی ئەردوغان و ناوبژیوانی دۆستانی هاوبەشییان گرنگایەتی نەدا و بۆ دامەزراندنی پارتی تازەی خۆی چوو بۆ وەزارەتی نێو خۆ و قۆناخەکانی فەرمی و یاسایی دامەزراندنیی"حیزبی داهاتوو"ـی دەستپیکرد.

داوود ئۆغلوو لەکاتی دامەزرێندرانی پارتەکەی لە سە "یەکگرتووی ،بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم،دێمۆکراسی و ئازادی ڕادەربرین" جەختیکردووە. ژمارێک کەس بڕوایان  وایەر داوود ئۆغلوو ،سەرەڕای ئیدعاکانی  لە دوو ساڵی  ئەمدواییە لەبارەی ڕەوتی سیاسی پارتی تازەی خۆی، هەروەها کەسایەتییەکی نوێ عۆسمانی خواز و دژە کوردە. شایەتێک بۆ ئەم ئیدعایەیش لوگۆی حیزبەکەیەتی کە گەڵایەکی چناری سەوزە."ڕەقیب سویلوو"  کارناسی مەسەلەکانی تورکیا لە میدل ئیست ئای، بڕوای وایە ئەم هێمایە لە هێماکانی ئیمپراتوری عۆسمانییە.

ئەو بە جاران جەختیکردووە کە چوونە دەریی لە ئاکەپە و  دامەزراندنی حیزب بە هۆی ئەمەگداری بەئارمانجەکان و بنەماکانیی ئا.کە.پەیە. هەربۆیە،ئەگەر چی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا،کوردەکان ،کەمایەتییەکانی مەزهەبی ،چالاکڤانانی کۆمەڵایەتی ،چالاکڤانانی ژینگەیی ئا.کە.پە پێشوازی دەکەن لە لەدایکبوونی غەنیمیکی تازە و خانە خوێ بۆ حیزبی ئەردوغان،بەڵام تابەئێستا هیچکام لەم گرووپانە هیوایەکیان نییە لەمەر چارە سەر بوونی گرفتەکانی ئەوان و یان مەسەلەیەکی تورکیا. بە سەرنج لە ئەنجامەکانیی دوو هەڵباژردنیی ئەم بەینەی تورکیا لە ساڵانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩، بێ گومان تەنانەت دەستخستنی لە سەدا پێنجی دەنگەکان لەلایەن پارتی داهاتوو دەتوانێ ئەردوغان و پارتەکەی بەرەو ڕووی گرفت بکات.

ئەمەیش دەبێ لەبەر چاو بگرین کە پارتی تازەی  داوود ئۆغلوو تەنیا غەنیمی ئا.کە.پە نییە؛عەلی باباجان یش کەلە کاربەدەستانی دیکەی  ناسێندراوی ئەم پارتەیە،خەریکی دامەزراندنی پارتێکی تازەیە و خۆی گوتوویەتی لەژانڤییە دا لەم بوارە هەنگاو هەڵدەگرێت. دامەزرێندرانی ئەم دوو پارتە  کۆتایی هەڵخوازی ئەردووغان لە گۆڕەپانی سیاسەتی تورکیا دیاری دەکات.