کانونی دوھەم 18, 2020 08:48 Asia/Tehran
  • ئەردۆغان : حەفتەر جێگەی متمانە نیە

سەرۆکی تورکیا رایگەیاند ژەنەڕاڵ حەفتەر فەرماندەی هێزەکانی رۆژهەڵاتی لیبی کەسێکی جێی متمانە نیە .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتۆڵی ، رەجەب تەییب ئەردۆغان کە لە نوێژی هەینی شاری ئەستەموڵ بەشداری کردبوو گوتی : ناکرێ متمانە بە حەفتەر بکرێ ، ئەو لە دوێنێوە پەلامارەکانی سەر لیبی دەسپێکردووەتەوە .

 ئەردۆغان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بە ئاماژە بە کوژرانی سێ لەشکەریی تورکیا لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا گوتی : ئانکارا لە بەرامبەر ئەم پەلامارانە وڵام ئەداتەوە .

بڕیارە کۆنفڕانسی ئاشتیی لیبی بە ئامادەبوونی ئەردۆغان ، پوتین سەرۆکی روسیاو ، فایز سیڕاج سەرۆک وەزیرانی حکومەتی یاسایی لیبی و خەلیفە حەفتەر فەرماندەی سەرهەڵداوانی نەیاری حکومەت بەڕێوە بچێ .

 تورکیا لە لاگرانی سەرەکیی حکومەتی ویفاقی نیشتمانیی لیبیە و پەرلەمانی تورکیا ماوەیەک لەمەوبەر مۆڵەتی ناردنی هێزی سەربازیی  تورکیا بۆ لیبی دەرکرد .