کانونی دوھەم 27, 2020 19:12 Asia/Tehran
  • هەڵکشانی ڕێژەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا بۆ ئاستی چل کەس

هاوکات لەگەڵ تێ پەڕبوونی سێ ڕۆژ بەسەر بوومەلەرزەکەی پارێزگەی "ئالازیغ"ی توورکیا ڕێژەی گیانبەختکردوەکانی ئەو دەڤەرە گەیشتە چل کەس.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری تەسنیم و ڕاگەیەندراوی ڕۆژی دووشەمی سەرچاوە هەواڵدەریەکانی تورکیا ئاماری گیانبەختکردوانی بوومەلەرزەکەی شەوی هەینی ئالازیغی تورکیا گەیشتۆتە چل کەس ، بەرلەمە ناوەندی بوەڕێوەبەرایەتی قەیران و دۆخی نائاسایی تورکیا ئاماری گیانبەختکردوەکانی ئەو بوومەلەرزە ٦/٨ریشتێریەی ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەی بە ٣٥ کەس ڕاگەیاندبوو.

ئەو بوومەلەرزە هەروەها ١٦٠٧یش برینداری لێ کەوتۆتەوەو چل و پێنج کەسیش لەبن دارووپەردوو ڕزگار کراون ، وەزارەتی نێوخۆی تورکیا ڕایگەیاندوە کە بوومەلەرزەکەی ڕۆژی هەینی تاکوو ئێستا ٦٧٨ پاشلەرزەی لێ کەوتۆتەوە کە ٢٠وێنەی لەسەرووی ٤ریشتێرەوە بووە .

دوابەدوای هاتنی ئەو بوومەلەرزە ٧٢ بینا بەتەواوی داڕماون و ٥١٤ بیناش تووشی زیان بوون.

سەرچاوەی سەرەکی ئەو بوومەلەرزە شاری سیورچەی سەر بە پارێزگەی ئەلازیغ ڕاگەیاندراوە.

سەرپەیڤ