شوبات 22, 2020 10:55 Asia/Tehran
  • گوندێکی کوردنشین لە تورکیا ژێر بەفر کەوت

گوندێک لە دەڤەری گەوەڕی کوردستانی تورکیا بە تەواوەتی کەوتە ژێر بەفر و خانووبەرەکانی لە ژێر بەفردا ون بوون .

وەرزی زستانی ئەمساڵ لە تورکیا سەرما و بەفری بێ وێنەی لەگەڵدابووە .

 لە رۆژانی رابردووشدا بەفرێکی قورس زۆر ناوچەی ئەم وڵاتەی گرتەوە .

 گوندێکی گەوەر بە تەواوەتی چووەتە ژێر بەفر و خەڵکی داڵانی دوو و سێ میتری یان بۆ هاتوچۆ دروست کردووە . وێنە ئاسمانیەکانی ئەم گوندە نیشان ئەدات ئاواییەکە تەواو کەوتووە ژێر بەفر . رێگاو بانەکانی سەر بەم گوندەش بە بەفر گیراون .