ئادار 23, 2020 18:12 Asia/Tehran
  • ئەستەمۆڵ، ترسناکترین شاری تورکیایە لە ڕووی تەشەنە سەندنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە

ئەندامێکی کۆڕی زانیاریی بەرنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا ڕایگەیاند: شاری ئەستەمۆڵ ترسناکترین شاری تورکیایە لە ڕووی ڕووی تەشەنە سەندنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران لە ئانکاراوە، «موحەممەد دوغانای» ئەندامی کۆڕی زانیاریی بەرنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا  ڕۆژی دووشەممە بە ڕاگەیاندنی ئەم ھەواڵە، ئانکارای پێتەختی وڵلاتەکەشی وەک دووھەم شاری پڕمەترسیی تورکیا لە ڕووی تەشەنا سەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاندو پێی داگرت: شارەکانی ئزمیر، ئانتالیاو وان، لە پلەی دواتردان.

ناوبراو وتیشی: بە گەرم داگەڕانی کەش و ھەوا خەڵک کەمتر لە شوێنی داخراوەکاندا کۆ دەبنەوە کە دیارە ئەمەش دەتوانێ ببێتە ھۆی کەم بوونەوەی ڕادەی تەشەناسەندنی کۆرۆنا.

دەوڵەتی تورکیا لە بەر ھەڵکشانی ژمارەی ئەوانەی وا لە بەر توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە، ناوەندێکی ڕێکخستنی قەیرانی کۆرۆنای لە ئەستەمۆڵ پێک ھێناوە.

بە پێی دوایین ڕێژەی ڕاگەیەندراو لە لایەن وەزیری تەندروستیی تورکیا، ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم وڵاتەدا گەییشتوتە ھەزارو٣٢٦ نمونەو ئەوانەش کە لە بەر ئەم نەخۆشییە گیانیان لە دەست داوە ژمارەیان بۆ ٣٠ کەس بەرز بووەتەوە.

سەرپەیڤ