ئادار 23, 2020 19:34 Asia/Tehran
  • گەییشتنی یەکەم باری «کیت»ەکانی پێزانینی خێرای کۆرۆنا بە تورکیا

یەکەم باری «کیت»ەکانی پێزانینی خێرای ڤایرۆشی کۆرۆنا لە چینەوە گەییشتە تورکیا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران لە ئانکاراوە، ئەم «کیت»گەلە کە یەکەم باری ئەو داخوازییە دوو ملوێن دانەییەی تورکیایە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە لە شانگھای چینەوە گەییشتە ئەستەمۆڵ.

بە پێی ڕاپۆرتە ڕاگەیەندراوەکان لە لایەن «فەخرەددین کوجا» ئەزیری تەندروستیی تورکیا، ئەم کستانە توانایی ئەوەیان ھەیە کە لە ماوەی ١٥ خولەک دا دەرەنجامی تاقیکاریی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرا بکەن.

بە پێی دوایین ڕێژەی ڕاگەیەندراو لە لایەن وەزیری تەندروستیی تورکیا، ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم وڵاتەدا گەییشتوتە ھەزارو٣٢٦ نمونەو ئەوانەش کە لە بەر ئەم نەخۆشییە گیانیان لە دەست داوە ژمارەیان بۆ ٣٠ کەس بەرز بووەتەوە.

ھەر لەم حاڵەدا دەوڵەتی تورکیا لە بەر ھەڵکشانی ژمارەی ئەوانەی وا لە بەر توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە، ناوەندێکی ڕێکخستنی قەیرانی کۆرۆنای لە ئەستەمۆڵ پێک ھێناوە.