ئادار 24, 2020 19:39 Asia/Tehran
  • ھەدەپە: دەستەڵاتی سیاسی لە سای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە نیازی لاواز کردنی کوردەکان و کودەتای مافەوانییە

لە درێژەی وەلانرانی سەرۆک شاروانیە کوردەکانی سەربە پارتی دیموکراتی گەلان لە تورکیا سێ سەرۆک شارەوانیی دیکەش قۆڵبەست کران و سەرپەرشتەکانی سەربە حکومەت جێگایان گرتنەوە.

لە درێژەی وەلانرانی سەرۆک شاروانیە کوردەکانی سەربە پارتی دیموکراتی گەلان لە تورکیا سێ سەرۆک شارەوانیی دیکەش قۆڵبەست کران و  سەرپەرشتەکانی سەربە حکومەت جێگایان گرتنەوە. لەم پەیوەندییەدا ھەدەپەش وێڕای ئیدانەکردنی ئەم ھەنگاوەی دەستەڵاتی سیاسیی تورکیا، ئاوا کردارێکی بە ھەوڵدان لە ئاراستەی کودەتای سیاسی لە سای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیادا زانیوە.

لابردنی سەرۆک شاروانیە کوردەکانی سەربە پارتی دیموکراتی گەلان کە ڕۆژی ڕابردوو بە وەلانرانی چوار سەرۆک شارەوانی لەوانە سەرۆکی شارەوانیی باتمان  جارێکی تر لە لایەن وەزارەتی نێوخۆی تورکیاوە خرایە فەرمانی کارەوە، ئەمڕۆش بە وەلانرانی سێ سەرۆک شارەوانیی دیکەو دیاری کردنی سەرپەرشت لە باتییان دا بەردەوام کرا.

سەرھان چیچەک سەرۆکی شارەوانیی ناوچەی گوگچەباغ لە پارێزگای کوردنشینی سێرت سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە لایەن ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیاوە قۆڵبەست کراو دەستبەجێ ئیحسان ئەمرە ئایدین قایم قامی گوگچەباغ وەک سەرپەرشتی شارەوانیی ئەم سێرت لە لایەن وەزارەتی نێوخۆی تورکیا دیاری کرا.

ھاوکات لەگەڵ ئەم ھەنگاوەدا حەسەن سەفا سەرۆکی شارەوانیی خەلفەلی لە پارێزگای کوردنشینی ئاگری و حیکمەت تاشدمیر ھاوڕێ لەگەڵ دیلەک ئوزن سەرۆک شارەوانییەکانی شارەکانی گوراویماک لە پارێزگای کوردنشینی بتڵیس لە لایەن ھێزەکانی ئاسایشتەوە قۆڵبەست کران و قایم قامەکانی ئەم شارانە بە فەرمانی وەزارەتی نێوخۆ وەک سەرپەرشتی شارەوانییەکان دیاری کران.

تاقمی ناسراو بە ئەنجومەنی ھاوپەیمانیی کوردستان لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ڕەخنە گرتن لە وەلانرانی سەرۆک شارەوانییەکانی ھەدەپە لە باتمان و چەند شارێکی دیکە و دیاری کرانی سەرپەرشت لە باتییاندا لە لایەن وەزارەتی نێوخۆی تورکیاوە ڕایگەیاند: ئەم ھەنگاوەی دەوڵەتی تورکیا زەبروەشاندن لە خواست و مافی گەلی تورکیایەو لەمپەر چێ کردنێکە لە بەردەم  ھەوڵی ئەو سەرۆک شارەوانیانە بۆ بەرنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

پارتی دیموکراتی گەلانی تورکیاش لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە وەلانرانی سەرۆک شارەوانیەکانی لە شارە جۆربەجۆرەکانی تورکیاو دیاری کرانی سەرپەرشت لە باتییاندا ڕایگەیاندووە: داوا لە تەوام خەڵک و ئەندامانی پارتەکەمان دەکەین کە لە ئەمڕۆوە ھەموو شەوێک کاتژمێر ٢٠ بێنە سەر بەرتارمەکان و یان لە پەنجەرەی ماڵەکانیانەوە دروشمی ئیدانەکردنی سیاسەتی دیاری کردنی سەرپەرشت لە باتی شارەوانە کوردەکان ھەڵدەن و ئا بەمجۆرە ناڕەزامەندیی خۆیان بەرامبەر بەو بڕیارەی دەوڵەت دەرببڕن.

لە بەیاننامەکەی ھەدەپەدا ھاتووە: ئەرکی دەستەڵاتی سیاسیی وڵات زەوت کردنی خواستی گەل نییە. ئەرکی دەوڵەت پاراستنی تەندروستیی گەلە. کەچی دەستەڵات بە قۆستنەوەی ھەلی تەشەنای کۆرۆنا دوژمنایەتیی خۆی لەگەڵ دیموکراسی، گەل و ھەدەپە و دەستکەوتەکانی کوردانی تورکیا بەردەوام دەکات. دەستەڵاتی سیاسی لە تورکیا لە سای پەتای کۆرۆنا لە ھەوڵس زەبروەشاندن لە ھەدەپەو کودەتای مافەوانی لە وڵات دایە.