ئادار 25, 2020 17:49 Asia/Tehran
  • چل و چوار  گیان لەدەست داوو ١٨٧٢ توشبووی دوایین ڕێژەی شوێنھاتەکانی «کۆڤیدی ١٩» یە لە تورکیا

وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاندووە: ژمارەی توشبووان بەم ڤایرۆسە لە تورکیا گەییشتوەتە ھەزارو ٨٧٢ کەس و ڕێژەی گیان لەدەست داوانیش بۆ ٤٤ کەس ھەڵکشاوە

فەخرەدین کوچا  وەزیری تەندروستیی تورکیا لە پەیامێکدا بە خستنەڕووی دوایین ڕێژەی ڤایروسی کۆرۆنا لە تورکیا بە ئاماژە بەوەی کە لە ماوەی ٢٤ کاژێری رابردوودا ٣٤٣ توشبوی نوێ لەم وڵاتەدا ناس کراون گوتیشی: بەم جۆرە ژماری توشبوان بەم ڤایروسە لە تورکیا گەیشتووەتە ھەزار و ٨٧٢ کەس و ژماری گیان لەدەستداوانیش ٤٤ کەس . 

 وەزیری تەندروستیی تورکیا وتیشی: لە ماوەی ٢٤ کاژێری رابردوودا سێ ھەزار و ٩٥٢ تاقیکردنەوەی کۆرونا ئەنجام بووە کە ئاماری تێکڕای تاقیکردنەوەکان لەسەر شارومەندانی تورکیا لە یەکەم رۆژی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایروسە لە تورکیا گەیشتووەتە ٢٧ ھەزار و ٩٦٠ حاڵەت . 

ناوبراو جەختیشی کرد: بێتوو رێوشوێنی پێویست بگرینەبەر دەتوانین پێش بە بڵاوبوونەوەی زیاتری ئەم ڤایروسە بگرین .  

ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ناوە فەرمییەکەی کۆڤیدی ١٩ یە، لەکۆتایی ساڵی٢٠١٩دا لەشاری "ووهان"ی چین سەری هەڵدا.

ئەو ڤایرۆسە ئێستاکە جگە لە چین زیاتر لە ١٩٠وڵاتی دیکەشی تێوەگلاندووە واتە نزیکەی لەسەدا ٩٠ حەشیمەتی جیھان توشی ھاتوون.