دوایین ڕێژەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا
ئادار 26, 2020 15:40 Asia/Tehran
وەزیری تەندروستیی تورکیا باسی توشبوونی ٢٤٣٣ کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنای کردووە لە وڵاتەکەی دا.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی تەسنیم، فەخرەدین کوجا وەزیری تەندروستیی تورکیا لە بارەی دوایین ڕێژەی پەتای کۆرۆنا لەم وڵاتەدا ڕایگەیاند: ھەتا ئێستا ٢٤٣٣ کەس توشی ئەم نەخۆشییە ھاتوون و ٥٩ کەسیش گیانی خۆیانیان لە دەست داوە.
ناوبراو لە ھەژماری توییتێرەکەی دا نووسیویەتی: لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوو ئەوە دەرکەوت کە ٥٦١ کەسی دیکە توشی ئەم پەتایە ھاتوون و ھەروەھا ١٥ کەسیش گیانی خۆیانیان لە دەست داوە.