ئادار 26, 2020 17:43 Asia/Tehran
  • کوژرانی دوو سەربازی تورک لە باکووری عێراق و وەڵامی ھێرشبەرانەی ئانکارا

وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا باسی کوژرانی دوو سەربازی ئەم وڵاتەی کرد لە ھەڵمەتی چەکدارانی کوزد لە باکووری عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا،وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕایگەیاندووە، لە ئەنجامی ھێرشی بە ھاوەنی چەکدارانی کورد لە ناوچەی حەفتانین لە باکووری عێراق دوو سەربازی تورکیا کوژراون و دوو کەسی دیکەش بریندار بوونە.

ئەم وەزارەتخانەیە ئەوەشی وتووە کە، چەکداران سەربە پارتی کرێکارانی کوزدستان بوونە کە دەستیان داوەتە ھێرشی ورووژێنەرانە.

وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا دەڵێت: ئامانجگەلێکی لە ناوچەکەدا دیاری کردو لە کاردانەوە بەرامبەر بەو ھێرشانە  کردوونیەتە ئامانج و لەنێوی بردوون.

ئەم وەزارەتخانەیە پێشتر لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند بوو کە، فڕۆکەکانی تورکیا چوار ئامانجیان لە ناوچەکەدا بوردومان کردووەو ھەشت کەس لە گەریلاکانی پەکەکەیان کوشتووە.