شەش سەرۆک شارەوانیی دیکەی سەر بە ھەدەپە لە پۆستەکانیان دوور خرانەوە
هێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیا شه‌ش سه‌رۆک شاره‌وانیی دیکەی سه‌ر به پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)یان له‌ئه‌رکه‌کانیان دورخسته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیا هه‌ڵیانکووتایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی شاره‌وانیی سێرت و «بێریڤان هێلین ئشک» هاوسه‌رۆکی شاره‌وانییه‌که‌یان له‌کاره‌که‌ی دورخسته‌وه‌و سەرپەرشتێکیان لە شوێنەکەی دانا.
هاوکات «ره‌مه‌زان ساڕسڵماز» هاوسه‌رۆکی شاره‌وانیی شارۆچکه‌ی «خاوێل»، «باران ئاکگوڵ»، هاوسه‌رۆکی شاره‌وانیی شارۆچکه‌ی «میسریج»یش له‌کاره‌کانیان دورخرانه‌وه و له‌شوێنیان سەرپەرشت دانرا.
بە پێی ئەو تۆمەتانەی کە بەرەوڕووی ئەم سه‌رۆک شاره‌وانیانە کراوەتەوەک گوایە به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندییان یاخود هاوسۆزبوونیان له‌گه‌ڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) له‌کاره‌کانیان دورخراونەتەه‌وه.
ئەمەوله‌لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ «یاشار ئاککوش»، هاوسه‌رۆکی شاره‌وانیی «ئیدیری»، هاوسه‌رۆکی شاره‌وانیی «مووش» و هاوسه‌رۆکی شاره‌وانیی شاره‌دێی «ئاڵتنۆڤای»یش له کاره‌که‌یان دورخرانه‌وه.