May 15, 2020 22:48 Asia/Tehran
  • نامەیەک لە بەندیخانەی ئەدێرنەوە بۆ ھونەرمەندێکی کورد

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان نامەیەک ئاراستەی شوان پەرەوەر دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی (ھەدەپە) لە نامەیەکدا کە لە بەندیخانەی ئەدێرنەوە ڕەوانەی دەکات سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هونەرمەندی بەناوبانگی کورد شوان پەروەر دەردەبڕێت بەبۆنەی هەوڵەکانیەوە بۆ یەکخستنی کوردەکانی وڵاتەکەی.

دەمیرتاش لە نامەکەی دا وێڕای ڕێزگرتن لە هەنگاوەکانی شوان پەروەر لە گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییەدا، داوا لە هونەرمەندانی دیکەش دەکات کە ھەر بە ھەمان شێوە بۆ یەکڕیزیی کوردەکانی تورکیا هەوڵ بدەن.

لە نامەکەی دەمیرتاشدا هاتووە: «بڕوام وایە ئەم پڕۆسە دژوارە بە ڕۆحی یەکێتی و یەکڕیزی تێدەپەڕێت. سوپاسی تۆی هونەرمەندی بەڕێز دەکەم بەبۆنەی هەڵمەتەکانت بۆ یەکخستنی کوردانی وڵاتەکەمان. هیوادارم ئەو هەڵمەتە ماندوویی نەناسانەیەت درێژەی هەبێت. لە ڕێگای ئێوەوە سڵاوی هەموو هونەرمەندان دەکەم و بەهیوای دیدار لە داھاتوویەکی ئازاددا.