ئەردۆغان سەردانی بەغدا دەکات
سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندیەکی تەلەفونی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامدا و ئاشکرایکرد ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی سەردانی عێراق بکات.
بە پێی ھەواڵێکی سپی مێدیا ، نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بڵاویکرده‌وه" ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به مسته‌فا کازمیه‌وه کردوه و پیرۆزبایی ئاراسته‌ی کردوه به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌کاربونی وه‌ک سه‌رۆکی حکومه‌تی نوێی عێراق".
ئاماژەی بەوەشداوە" ئەردۆغان ئاماده‌یی وڵاته‌که‌ی بۆ پشتیوانیکردنی عێراق له‌روی سیاسی و ئه‌منی و ئابوریه‌وه ده‌ربڕیوه و رایگه‌یاندوه، بەڵێن دەدات کە ده‌یه‌وێت به‌مزوانه سه‌ردانی به‌غداد بکات بۆ زیاتر گفتوگۆکردن له په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ردوولا له‌چوارچێوه‌ی رێکه‌وتنه‌کانیان و له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن له‌سه‌روه‌ری و یه‌کڕیزی خاکی هه‌ردو وڵات".
لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکە هاتووە، له‌لای خۆشیه‌وه، مسته‌فا کازمی سوپاسی سه‌رۆک کۆماری تورکیای کردوه و رایگه‌یاندوه، له‌سه‌ر بنه‌مای متمانه و رێزگرتن، عێراق ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی هاوبه‌ش و به‌هێزی له‌گه‌ڵ تورکیا هه‌بێت.
هەروەها مسته‌فا کازمی رایگه‌یاندوه" له‌پێشوازیدا ده‌بن هه‌رکاتێک سه‌ردانی عێراق بکات و سه‌ردانی به‌رده‌وامی هه‌ردولاش، به‌شێکه له گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوه‌کانی پرۆسه‌ی به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان تورکیا و عێراق".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که، له‌به‌شێکی په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌که‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر پشکی ئاوی نێوان هه‌ردوو وڵات، ئاسانکاری بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان، هه‌روه‌ها رۆڵی کۆمپانیاکانی تورکیا له‌بواری وزه و بونیادنانه‌وه‌ی عێراقدا کراوه.