May 18, 2020 14:56 Asia/Tehran
  • کوژرانی ژمارەیەک سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە کوشتنی ژمارەیەک سەربازی تورکیای راگەیاند.

 

 لە راگەیەنراوەکەی هەپەگە دا هاتووە: سوپای تورکیا ١٤ی ئایار لە هەرێمی نێوان گردەکانی کەڤورتێ و لێلیکانی ناوچەی خواکورک دەستی بە ئۆپەراسیۆن کردووە. 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە هێرشێکدا ٢ سەربازی تورکیایان کوشتووە  و ئۆتۆمبێڵی زرێپۆشی سوپای تورکیایان لە هەرێمەکە دوورخستەوە.هەروەها باس لەوەشکراوە، فڕۆکەکانی شەڕی سوپای تورکیا ئەو دەڤەرەیان بە خەستی بوردومان کردووە.