کۆرۆنا و گەرمای 50 پلەی سەرووی سفر شارومەندانی تورکیای وەزاڵە ھێناوە
May 18, 2020 18:05 Asia/Tehran
دوای کۆرۆنا ئەمجار گەرمای کەم وێنەی 50 پلەی سەدی ، شارومەندانی تورکیای رووبەڕووی کێشە کردووەتەوە .
بە پێی راپورتی ئیسنا ، لە شاری ئەدەنەی تورکیا پلەی گەرما لە 50 پلەی سەدی لایداوە و ئەوشە بووەتە ھۆی داخرانی فرۆشگاکان لە گەرمترین کارت وساتەکانی رۆژدا و زۆرێک لە خەڵکیش روویان کردووەتە رووبار و مەلەوانگەکان .
بە وتەی شارەزایان ، گەرمای ئەم رۆژانە لە ھەندێ ناوچەی تورکیا لە 90 ساڵی رابردوودا بێوێنە بووە .
پزیشکانیش لە تورکیا لە بەساڵاچوان و منداڵان و کەسانی بێھێزیان ویستووە تا بۆیان دەکرێ لە ماڵ دەرنەکەون .
رێکخراوی جیھانیی کەشناسی ، رایگەیاندووە تورکیا بە ھۆی شەپۆلی گەرما ، رۆژانێکی سەخت و ناخۆشی لەپێشدایە .
ئەوە لە کاتێکدایە کە بە ھۆی بڵاوبوونەوەی کۆڕۆناوە سەدان کەس لە شارومەندانی تورکیا لە چەند حەوتەی رابردوودا گیانی خۆێان لەدەستداوە .