May 18, 2020 20:53 Asia/Tehran
  • تورکیا 120 میلیشیای دیکە لە سوریاوە دەنێرێتە لیبی

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ دوشەممە رایگەیاند 120 میلیشیای سوریی بەکرێگیراوی تورکیا بۆ راھێنانی سەربازیی بە مەبەستی رەوانەکران بۆ لیبی گەیشتنە تورکیا .

-ە پێی راپۆرتی ئیرنا ، روانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ بەر لەوەش باسی راھێنرانی 150 منداڵ -سەربازی  کردبوو لە لایەن تۆرکیاوە بۆ نێردران بۆ لیبی . 

روانگەی سووری دوو حەوتە لەمەوبەریش راپۆری دا ژماری ئەو بەکرێگیراوانەی کە تا ئێستا گەیشتوونەتە خاکی لیبی 7 ھەزار و 400 کەسە کە لە نێو ئەواندا کەسانی غەیری سوریاییش ھەن . 

ھەروەھا ژماری ئەو کەسانەی کە لە بنکەکانی تورکیا راھێنانی سەربازییان بۆ کراوە ، لە لایەن ئەم ناوەندە 2 ھەزار و 500 کەس راگێندرا.

تورکیا لە لیبی پشتگری لە حکومەتی فاییز سیڕاج دەکات لە بەرامبەر ھێزەکانی ناسراو بە ئەرتەشی نیشتمانیی لیبی  بە سەرکردایەتی خەلیفە حەفتەر و بە جددی خۆی تێکەڵ بە کێشە و تێکھەڵچوونەکانی لیبی کردووە .