ئاب 04, 2020 13:37 Asia/Tehran
  • وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕەتی دەکاتەوە کۆبوونەوە لەگەڵ پەکەکە ئەنجام دابێت

وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە، کە باس لەوە دەکەن کاربەدەستانی ئەمەریکا لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە نزیک قەندیل کۆبووبنەوە.

وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەنگۆی ئەنجام دانی کۆبوونەوە لەگەڵ پەکەکەی ڕەت کردووەتەوەو پێی داگرتووە ، کاربەدەستانی ئەمەریکی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە نزیک قەندیل ھیچ جۆرە کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام نەداوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ئەم بانگەشەیە هیچ بنەمایەکی  ڕاستیی نیـیەو کۆبوونەوەی لەم جۆرە ڕووی نەداوە.

هەروەها سەرچاوەیەک لە لەشکری ئەمەریکاش ھەر رایگەیاندووە، هیچ کۆبوونەوەیەک لە نێوان ئەمریکاو پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا نەکراوە و ئەمە چیرۆکێکی بە تەواوی درۆیە.

لەم ماوەیەدا دەنگۆی ئەوە بڵاو ببووەوە کە گوایە شاندێکی ئەمەریکا بە چەند ئۆتۆمبیلێک، کە فڕۆکەی جەنگی پارێزگاری لێکردوون بەرەو نزیک قەندیل ڕۆیشتوون و لەوێ لەگەڵ ئەندامانی پەکەکە کۆبوونەتەوە. جێگای ئاماژەیە ھەتا ئێستا هیچ کاربەدەستێکی پەکەکەش ئەو هەواڵەی پـشتڕاست نەکردووەتەوە.

سەرپەیڤ