ئاب 06, 2020 14:52 Asia/Tehran
  • پێشێلکرانی سنووری ئاسمانیی یۆنان، گرژییەکی دیکەی لە نێوان ئاسێناو ئانکارا نایەوە

وەزارەتی بەرەڤانیی یۆنان باسی پێشێلکرانی سنووری ئاسمانیی وڵاتەکەی لە لایەن فڕۆکەی شەڕکەرو فڕۆکە سیخوڕییەکانی سوپای تورکیای کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، وەزارەتی بەرەڤانیی یۆنان، شەوی پێنج شەممە ڕایگەیباند: ٨ فڕۆکەی سەربازیی تورکیا بە تێکڕایی ٣٣ جار سنووری ئاسمانیی یۆنانیان پێشێل کردووەو لە لایەن فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئەم وڵاتەوە ناس کراون و ڕاوەدوو نراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ٦٦ فڕۆکەی شەڕکەری «ئێف_١٦»و دوو فڕۆکەی «سی ئێن_٢٣٥» بەبێ مۆڵەت دانی یۆنان بە بەرزایی دوورگەکانی ئەم وڵاتە لە باکووری ڕۆژھەڵات، ناوەندو باشووری ڕۆژھەڵاتی دەریای ئێژە دەستیان کردووە بە گەشت لێدان.

یۆنان و تورکیا گەلێک جار یەکتریان بە پێشێل کردنی سنوورە ئاسمانی و زەوینییەکانیان تۆمەتبار کردووە.

پەیوەندییەکانی نێوان ئاسێناو ئانکارا لە ماوەی دەیەکانی ئەم دواییە لە بەر بانگەشەی ھەرکامەیان لە بارەی مافی دەریاگەڕیی لە دەریای ئێژە بەردەوام بەرەوڕووی گرژی و ئاڵۆزی بووە.

یۆنان ھەروەھا لە بەر دەستوەردانەکانی تورکیا لە قوبرێس بەردەوام ڕەخنە لە ئانکارا دەگرێت.

سەرپەیڤ