ئاب 10, 2020 10:58 Asia/Tehran
  • سووتانی 10 هەزار دۆنم ڕەز و باخ لە ئامێدی بە هۆی بوردومانی تورکیا

لە ئامێدی بەهۆی شەڕی پەکەکە و تورکیاوە 10 هەزار دۆنم رەز و باخ سووتاون و 500 ملیۆن دینار زیان بە جووتیاران گەیشتووە.

 

 کەناڵی  ڕوداو بڵاویکردەوە کە 50 گوندی ناحیەی چەمانکێ بەهۆی بۆردوومانەوە چۆڵکراون و زیاتر لە 10 هەزار دۆنم ڕەز و باخ سووتاون.

هەروەها ڕاگەیێندراوە کە ئێستا وەرزی لێکردنەوەی  ترێ، سماق و بادەمە، بەهۆی شەڕی پەکەکە و تورکیاوە جووتیاران ناتوانن بچنە نێو رەز و باخەکانیان.

ناحیەی چەمانکێ 65 گوندی هەیە، 50یان لەبەر شەڕ چۆڵکراون.

سەرپەیڤ