ئاب 11, 2020 13:17 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی ئەردوغان لە ڕێککەوتنی دەریایی میسرو یونان

سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: ئەو ڕێککەوتنەی کە میسرو یونان بۆ دیاری کردنی سنووری دەریایی لە مەدیترانەدا واژۆیان کردووە، بنەمای مافەوانیی نییە

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆوتەلەفریۆنی ئێران، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا شەوی سێ شەممە وێڕای ڕەخنەگرتن لە میسرو یونان لە بەر واژۆی ڕێککەوتننامەی دیاری کردنی سنووری دەریایی لە مەدیترانە وتی: یونان جارێکیان ئەوەی پیشان داوە کە بە نیازپاکی ناجوڵێتەوە.

ئەردوغان بە دەربڕینی ئەمەی کە تورکیا چاوی نەبڕیوەتە قەڵەمڕەوی دەریایی، خاک و ماف و بەرژەوەندییە ڕەواکانی ھیچ وڵاتێک، وتیشی: تورکیا ماوەی ئەوەش نادات کە خەڵکانی دیکە بە پاڵپشتیی  چەند دوورگەی چەنڕ کیلۆمەتریی ھەوڵی بەرتەسک کردنەوەی تورکیا لە گوێئاوەکانی دا بدەن.

سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی: ئەوانەی وا ھێشتا لەم بارەیەوە لە مکوڕ بوونی تورکیا تێ نەگەییشتوون، دەبێ ھەرچی خێراتر چاویان لە ڕووی ڕاستییەکان  بکرێتەوەو ئێمە بانگێشتنیان دەکەین کە لە پشت مێزی دانوستاندا ھەوڵی دۆزینەوەی ڕێگاچارە بدەن.

سەرپەیڤ