ئه‌یلوول 21, 2020 10:32 Asia/Tehran
  • گەشتی ڕاستەوخۆی تاران و ئەستەموڵ دەست پێدەکاتەوە

تورکیش ئەیرلاینز لە ڕاگەیێندراوێکی فەرمیدا لە دەست پێکردنەوەی گەشتەکانی خۆی لە ئەستەموڵەوە بۆ تاران لە ڕێکەوتی ٢٥ ی سێپتەمبەری ٢٠٢٠ بەرانبەر ٥ ی ڕەزبەر هەواڵی دا.

 

بە  پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمپانیای تورکیش ئەیرلاینز کە لە ڕەشەممەی ساڵی ڕابردووەوە دوای تەشەنە سەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران گەشتەکانی خۆی لە ئێرانەوە بۆ تورکیا و پێچەوانەکەی ڕاگرتبوو، لە ڕاگەیێندراوێکی فەرمیدا لە دەست پێکردنەوەی گەشتەکانی خۆی لە ئەستەموڵەوە بۆ تاران لە ڕێکەوتی ٢٥ ی سێپتەمبەر بەرانبەر ٥ ی ڕەزبەری ١٣٩٩ هەواڵی دا.

ڕێکەوتی ڕاگەیێندراو بۆ گەشتەکان تەنیا هی شاری تارانە و گەشتەکانی تری ئەو کۆمپانیا بۆ شارەکانی دیکە هێشتا نادیارە.

بە پێی بەرنامەیەک کە پێشتر لەلایەن تورکیش ئەیرلاینزەوە ڕاگەیێندرابوو، گەشتەکانی ئەو کۆمپانیا فڕۆکەوانیە بۆ ئێران لە تورکیاوە، ٢١ گەشت لە هفتە دا بۆ تاران، ٤ گەشت لە هەفتەدا بۆ تەورێز و شیراز و ٢ گەشت لە هەفتەدا بۆ مەشهەد و ئیسفەهان بوو.

سەرپەیڤ