ڕێکخراوەیەکی دژی شەڕ داوا له که‌نه‌دا ده‌کات فرۆشتنی چه‌ک به تورکیا ڕابگرێت
ڕێکخراوی «پرۆجێکت بلاوشیرز»ی که‌نه‌دی که یه‌کێکه له ڕێکخراوه به ناوبانگه‌کانی دژ به شەڕو وێرانکاری له جیهان، داوای له حکوومه‌تی وڵاته‌که‌ی کردووە کە چیترفرۆشتنی چه‌ک و چۆڵ به گشتی و سیسته‌می چاودێری و وێنه‌گرتنی پێشکه‌وتووی فڕۆکه بێفڕۆکه‌وانه‌کان به تایبه‌تی، به تورکیا نه‌فرۆشێت.
ئەم ڕێکخراوەدژی شەڕە جەختی لەوە کردووەتەوەکە ئەو چەک و کەرەستانەی کە حکومەتی وڵاتەکەی بە تورکیا دەفرۆشێت بۆ بۆردمانی کورده‌کانی سووریا و عێراقی ھەروەھا جەماوەری له لیبیا به‌کارده‌هێنرێت.
ڕێکخراوی «پرۆجێکت بلاوشیرز» له یاداشتێکدا که ئاراسته‌ی حکوومه‌تی وڵاته‌که‌ی کردووه، دووپات له‌وه ده‌کاته‌وه که فرۆشتنی چه‌ک به‌و ناوچه و وڵاتانه‌ی که شه‌ڕیان تێدایه و خه‌ڵکی سڤیل بۆردمان ده‌که‌ن، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و په‌یماننامه و ڕێککه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییانه‌یه که پێشتر کەنەدا واژۆی له‌سه‌ر کردووه و ئه‌ندامەتیی قەبووڵ کردوون.
له یاداشته‌کەدا هاتووه، که تورکیا خۆی ئه‌و جۆره سیسته‌مه له دژی کورده‌کان له سووریا و عێراق به‌کارده‌هێنێت، ته‌نانه‌ت سیسته‌مه‌که‌ی به تیرۆریستانی لیبیایش داوه تا سوودی لێ وه‌رگرن، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی مه‌رجه‌کانی که‌نه‌دایه، بۆیه پێویسته حکوومه‌تی که‌نه‌دا فرۆشتنی ئه‌و جۆره سیسته‌مه و هه‌موو جۆره چه‌کێک به تورکیا بوه‌ستێنێت.