ئه‌یلوول 25, 2020 23:01 Asia/Tehran
  • وەزیرێکی پێشووی بەریتانیا تورکیای بە گەورەترین مەترسی لە قەڵەم داوە بۆ یەکێتیی ئەورووپا

«دینیس ماکشین» وەزیری پێشووی بەریتانی بۆ کاروباری ئەوروپا بەڕۆژنامەی ئیندپێندتی بەریتانیای راگەیاندووە: تورکیا لەئێستادا گەورەترین مەترسییە لەسەر ئەوروپا.

بە قسەی «دینیس» ئانکارا هەر هەڕەشە لەخاکی یەکێتی ئەوروپا ناکات، بەڵکو هەڕەشە لەهەموو بەهاکانی یەکێتیەکەش دەکات.

ئەم وەزیری پێشووی بریتانیا بە لاقرتییەوە وتووشیەتی: ئایا گیاخۆرەکانی ئەوروپا لێدەگەڕێن ئەردۆغانی گۆشتخۆر بەشێک لەدەریای ئێژە بۆخۆی دابڕ بکات.

«دینیس» لەو باوەڕەدایە کە، ئەگەربێت‌و یەکێتی ئەوروپا هاوسۆزی لەگەڵ یۆنان دەرببڕی و هەر ڕێکارێکی دژ بەئەردۆغان بگرێتەبەر، ئەوە دەبێت دیوارێک لەهەموو سنوورەکانیدا دروستبکات، بۆ نموونە لەهەنگاریا کە تورکیا لەڕێگایەوە ملیۆنان کەس وەک پەنابەر رەوانەی ئەوروپا دەکات.

ناوبراوئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا لەچەند روویەکەوە ئاڵۆزە، بەتایبەت کە نازانرێت گەمارۆکان تا چ رادەیەک بن ‌و لەژێر چ مەرجێکدا‌و بەچ مەرجێکیش هەڵبگیرێنەوە. 

کۆنەوەزیرەکەی بریتانیا ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە کە، هێشتا ئەوروپا نەگەیشتووەتە قۆناغی سەپاندنی گەمارۆی قوڵ ‌و فراوان بەسەر تورکیادا.

سەرپەیڤ