تشرینی یه‌که‌م 07, 2020 20:09 Asia/Tehran
  • سکرتێری گشتیی «ناتۆ» لە تورکیا

«یێنس ستۆلێنبێرگ» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی باکووری ئەتڵەسی «ناتۆ»، سەردانی ئانکارای کرد.

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی باکووری ئەتڵەسی «ناتۆ» و وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ئانکارا سەبارەت بە پرسەکانی ناوچەکە ڕاوێژیان کرد.

«مەولوود چاووش ئوغلو»  وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش دا لەگەڵ «یێنس ستۆلێنبێرگ» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی باکووری ئەتڵەسی «ناتۆ»، وتی: تورکیا لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست ماف و سەرچاوەی نیشتیمانیی ھەیە و لە سەر پاراستنیان بەردەوام د ەبێت.

«چاووش ئوغلو» لە بارەی کێشەی «قەرەباغ»ەوە وتیشی: ئەرمینیا بە کردنە ئامانجی خەڵکی سڤیل توشی تاوانی جەنگی ھاتووە.

«یێنس ستۆلێنبێرگ» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی باکووری ئەتڵەسی «ناتۆ»ش لەم پرێس کۆنفرانسەدا وتی: تورکیا لەو ھاوبەشە گرینگانەی «ناتۆ»یەو ئاسایشتی تورکیا بە واتای ئاسایشتی «ناتۆ»یە.

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی باکووری ئەتڵەسی داوای لە لایەنە تێکھەڵچووەکانی کێشەی «قەرەباغ»کرد کە تێکھەڵچوونە سەربازییەکانیان کۆتایی پێ بێنن ھەتا بەستێن بۆ دانوستان و چارەسەریی پاوەجێی کێشەکە خۆش بکرێت.

سەرپەیڤ