تشرینی یه‌که‌م 30, 2020 19:10 Asia/Tehran
  • بوومەلەرزە لە ئیزمیری تورکیا چوار کوژراوو ١٥٠ برینداری لێ کەوتەوە

بوومەلەرزەیەک بە تەوژمی ٦ پۆیینت ٦ ڕیختەر لە پارێزگای ئیزمیری تورکیا لانیکەم چوار کوژراوی لێ کەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، ڕێکخراوەی ڕووداوە لەناکاوەکانی تورکیا ڕایگەیاند: بە ھۆی ئەم بوومەلەرزەیە کە لە کاتژمێر ٢و ٥١ خولەکی ئەمڕۆ ھەینی بە کاتی خۆجێیی لە گوێئاوەکانی «سەفەری حیسار»ی ئیزمیری تورکیا ڕووی دا، پتر لە ١٥٠ کەسیش بریمدار بوون و کۆمەڵێکی زۆریش بوونەتە ژێر داروپەردووەوەو دەیان ماڵێش خاپوور بووە.

بە سەرنجدانی ژماری زۆری بریندارانی ئەم بوومەلەرزەیە لەوانەیە ژمارەی قوربانیان بەرزتریش بێتەوە.

ئەم بوومەلەرزەیە لە ئەسنەمۆڵ و پارێزگاکانی دیکەش ھەستی پێ کراوە.

ناوەندی بوومەلەرزەناسینی ئەمریکا تەوژمی ئەم بوومەلەرزەیەی ٧ ڕیختەر ڕاگەیاندووە.

ھەتا ئێستا یەکێتیی ئەورووپا، فەرەنسا، یۆنان و کۆماری ئازەربایجان بۆ یارمەتی دانی لێقەوماوانی ئەم بوومەلەرزەیە ئامادەیی خۆیانیان ڕاگەیاندووە

سەرپەیڤ