ئادار 19, 2017 11:27 Asia/Tehran
  • پێداگری پارتی دادوگەشەی مەغریب لەسەر پێکهاتنی حکومەتی نوێ

پارتی دادوگەشەی مەغریب، خوازیاری پێکهاتنی خێراتری حکومەتی نوێ لەو وڵاتە بوو.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی سکای نیوز، پارتی دادوگەشەی مەغریب رۆژی شەممە لە کۆتایی دانیشتنەکەی لە شاری سلا لەباکووری ئەو وڵاتە، بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێڕای داکۆکی لە سەعدەدین عوسمانی سەرۆک وەزیرانی نوێی مەغریب، جەختی کرد لەسەر خێراکرانی ڕەوتی پێکهاتنی کابینەیەکی بەهێز ویەکپارچە.

پاش بێ ئاکامیی پێنج مانگانی پارتی دادوگەشەو لاوازیی عەبدوڵا بنەکران سەرۆک وەزیرانی پێشوو‌ لە پێکهێنانی حکومەت، محەممەدی شەشەم پاشای مەغریب هەینی ڕابردوو بۆ دەربازکردنی وڵات لە قەیرانی سیاسیەک کە بەرەوڕوویەتی، سەعدەدین عوسمانی ئەندامی باڵای دادوگەشەی ڕاسپارد حکومەت پێک بێنێ.

ئەوە، یەکەمجارە کە پێکهێنانی کابینە لە مەغریب پاش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکان، پێنج مانگ دوادەکەوێ.

بەپێی دەستوری مەغریب، پاشای ئەو وڵاتە سەرۆک وەزیرانی لە حیزبێک کە باڵاترین دەنگی بەدەست هێناوە، هەڵدەبژێرێ.

پارتی دادوگەشەی مەغریب لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکان لە سیپتەمبەری٢٠١٦توانی، ١٣٥کو٥رسی لەسەرجەم٣٩٥کورسی بەدەست بێنێ.