ئادار 21, 2017 13:28 Asia/Tehran
  • سکاڵای٨٠٠بەجێماوی ڕووداوی یانزە سیپتەمبەر لە عەرەبستانی سەعودی

پتر لە٨٠٠کەس لە بەجێماوان و کەس وکاری قوربانیانی ڕووداوی یانزەی سیپتەمبەری٢٠١١ لە نیۆیۆرک، سکاڵانامەیەکیان لەدژ حکومەتی عەرەبستانی سەعودی ئامادەکرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک، رۆژنامەی هیل لەوبارەوە زانیاری خستەڕوو.

بەپێی زانیاریەکانی ئەو رۆژنامەیە، سکاڵاکاران، حکومەتی عەرەبستانی سەعودی بە داکۆکی لە تیرۆریستان و ڕێکخستنی پەلامار، تاوانبار دەکەن.

بەبڕوای ئەوان ، ڕیاز دەیزانی لانیکەم سێ تیرۆریست کە کەسانێکی سەر بە سیستەمی پاشایەتین، لەگەڵ ئەلقاعیدەدا لەپەیوەندیدا بوون. لەو سکاڵانامەیەدا اهاتووە: "عەرەبستانی سەعودی ، هەڵس و کەوتی مەراییانەی بووە. ئەو وڵاتە لەهەمبەر ئەمریکاو گشت وڵاتانی رۆژاوایی وەک حکومەتێکی پێشەنگ لە بەرەنگاربوونەوەی ئەلقاعیدەو تیرۆریزم، خۆی دەناسێنێ و لەهەمان کاتدا، حکومەتی عەرەبستانی سەعودی یارمەتی دراڤی بەئەلقاعیدە کردووە.

یەکەمی ئۆکتۆبری٢٠١٦ ستێفانی رەس دسیمونی ئەمریکی کە هاوسەرەکەی لەڕووداوی یانزەی سیپتەمبەر لەدەست داوە، یەکەم کەس بوو کە لەدژ عەرەبستانی سەعودی سکاڵای بەرزکردەوە. ناوبراو دەسبەجێ پاش پەسەندکرانی یاسایەک کە ڕێگەی دا بە خێزانی قوربانیانی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی یانزەی سیپتەمبەر لەدژ عەرەبستان سکاڵا بکەن، ئەو سکاڵانامەیەی ئامادە کرد.