ئادار 21, 2017 16:17 Asia/Tehran
  • سکاڵای بنەماڵەی قوربانیانی یازدەی سپتەمبەر لە عەرەبستان

بنەماڵە و قوربانیانی پەلامارەکانی یازدەی سپتەمبەر بە گشتی بە دژی عەرەبستان بە تاوانی داکۆکی کردنی هەمەلایەنە لە تاقمی تیرۆریستی ئەلقاعیدە سکاڵایان بەرز کردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم، مۆر کراوانی ئەم سکاڵایە  دەوڵەتی عەرەبستانیان تۆمەتبار کردووە بەوەی  کە  لە پێوەندی لانیکەمی سێ کەس لە ڕفێنەرانی  فڕۆکەکان  لەگەڵ تاقمی تیرۆریستیی ئەلقاعیدە  ئاگادار بووە  .

لە بەڵگە ئاشکرا کراوەکان دا ، پێوەندی تەلەفۆنی و ناڕاستەوخۆی شازادە بەندەر  لەگەڵ  هۆکارانی پەلاماری یازدەی سپتەمبەر  سەلمێندراوە، بەڵام بەرپرسان و لایەنگرانی عەرەبستان لە ئەمریکا هەوڵ دەدەنف لەسەر دەوری عەرەبستان لەم  کارەساتە سەرپۆش دابنن.

ئەم سکاڵایە هاوڕێ لەگەڵ سەنەدوبەڵگەگەلێک دوێنێ ڕادەستی دادگەی فیدراڵی مەنهەتەن کراوە.

بەپێی هەواڵێکی دیکە،  دەوڵەتی ئەمریکا ئەم دواییە بە دەرکردنی فەرمانێک  گەیشتنی هاوڵاتیانی هەشت وڵاتی عەرەبستان، میسر و ئەردەن ئەگەر موبایل و تەبلێت و کۆمپیوتەریان لەگەڵ بێت ، قەدەغە  کردووە  .

ڕێکخراوی فڕۆکەوانی عەرەبستانی سعودیش  لە کاردانەوەیەک  بێ لایەنانە دا وشداری بە موسافیرەکان دا  کاتێ سەفەری ئەمریکا دەکەن  موبایلی هوشمەند، تەبلت و  و کۆمپیوتەریان لەگەڵ دا نەبێت .

یاسای نوێی ئەمریکا لە حاڵێکدا ڕاگەیەندراوە  کە جێگری وەلیعەهد و وەزیری بەرگری عەرەبستان ئەم دواییە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا لە یاساکانی پێشووی بۆ قەدەغەی گەیشتنی هاوڵاتیان بۆ شەش وڵات  داکوکی  کردووە.