نیسان 21, 2017 14:57 Asia/Tehran
  • گومانلێکراوی هێرشەکەی سەر

هێزە ئاسایشیەکانی ئەڵمانیا گومانلێکراوی هێرشەکەی سەر "یانەی دۆرتمۆند"یان گرت .

ئه مرو  هەینی  داواکاری گشتیی ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، کە بە فەرمانی ئەو دەزگایە، پۆلیسی ئەڵمانیا هاووڵاتیی سێرگی دەبلیوی تەمەن 28 ساڵی دەستگیر کردووە.

سێرگی دەبلیو هاووڵاتییەکی ئەڵمانی بە رەگەز رووسییە و بە تۆمەتی ئەنجامدانی تەقینەوەکانی بەردەم پاسێکی یانەی دۆرتمۆندی ئەڵمانی دەستگیر کراوە، کە بوونە هۆی برینداربوونی مارک بارترای یاریزانی یانەکە، پێش یارییەکی ئەو یانەیە لەگەڵ یانەی مۆناکۆی فەرەنسی.

داواکاری گشتیی ئەڵمانی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەو هاووڵاتییە گرەوی لەسەر بردنەوەی یانەی مۆناکۆ کردووە و هەوڵی داوە لەرێی تەقاندنەوەی ئەو سێ بۆمبە، رێگریی لە چوونی یانەکە بۆ یاریگا بکات و بەدۆڕاندنی بدات.

شەوی سێشەممە یازدەی ئاپریل  سێ بۆمب لە نزیک پاسێکی گواستنەوەی یاریزانانی یانەی برووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی لە شاری دۆرتمۆند تەقینەوە.

تەقینەوەکان بوونە هۆی بریندار بوونی "مارک بارترا" یاریزانی ئیسپانیایی یانەی بورسیا دۆرتمۆند و هەروەها بریندار بوونی پۆلیسێکیش.