نیسان 21, 2017 15:06 Asia/Tehran
  • دەریای مەدیتەرانە ١٥٠ منداڵی کۆچبەری داکێشایە ناخی خۆی و نوقمی کردن

پتر لە ١٥٠ منداڵی کۆچبەر کە بەنیازی گەیشتنە ئەورووپابوون لە دەریای مەدیتەرانە گیانیان لە دەست دا .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرانسا؛ سنووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە "یونیسێف" ڕۆژی هەینی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند؛ لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧، شەڕ و قەیرانی ئابووری بەتایبەت لە بەژی ئەفریقا و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بووە هۆی ئەوەی کە پتر لە ١٥٠ منداڵ کە هاوڕێ لەگەڵ بنەماڵەکانیان لە ڕێگای تێپەڕین لە دەریای مەدیتەرانە خەریکی هەڵاتن بەرەو ئەورووپا بوون، گیانیان لە دەست بدەن.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٧ـەوە تا ئێستا ٣٧ هەزار شاروومەندی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ئەفریقا تەنیا لە ڕێگای دەریاوە پەنایان بردۆتە ئیتالیا کە ١٣%ی منداڵ بوون.
راپۆرتە فەرمییەکان باس لەوە دەکەن کە لە سەرەتای ژانڤییەی ئەمساڵەی زایینییەوە، ٨٤٩ کۆچبەر لە دەریای مەدیتەرانە نوقم بوونە. بە پێی ڕاپۆرتی یونیسێف؛ ژنان و منداڵانی ئاوارە و پەنابەرێک کە لە وڵاتانی باوکووری ئەفریقاوە ڕێگای پڕمەترسیی مەیدتەرانە بۆ گەیشتنە ئیتالیا دەگرنە بەر،زۆربەیان دەبنە قوربانی توند و تیژی، هەڵس و کەوتی نالەبار و زۆر کردەوەیەکی نامرۆیی دیکە.