نیسان 21, 2017 15:15 Asia/Tehran
  • ئەنجومەنی ئاسایش هەڕەشەی بایکۆتی زۆرتری لە کۆریای باکوور کرد

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەڕەشەی بایکۆتی نوێی لە کۆریای باکوور کرد لەبەر ئەوە شتەی کە بە "هەڵس و کەوتی بشێوکاری کۆریای باکوور" ناوی بردووە .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی "ڕۆیتیڕز" ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان شەوی هەینی لە بەیاننامەیەکدا هەڕەشەی داسەپاندنی بایکۆتی نوێی کرد بە سەر کۆریای باکوور ئەویش لەبەر ئەو شتەی کە بە "هەڵس و کەوتی زۆر ناپاوەجێکەر"ی پیونگ یانگ ناوی برد.
ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش لەم بەیاننامەیەدا بە یەکدەنگی، وشداریان دا بە کۆریای باکوور کە لەوە زیاتر تاقیکاری ئەتۆمی و مووشەکی  ئەنجام نەدات.
لەم بەیاننامەیەدا جەخت کراوە کە ئەم کردەوانەی پیونگ یانگ بە شێوەیەکی بەربڵاو دەبێتە هۆی پەرە سەندنی کێشە و ناکۆکی لە ناوچەکە و سەرانسەری جیهان.
بەیاننامەی ڕۆژی پێنجشەممە پاش ئەوەی بڵاو بوویەوە کە بە سوور و پێداگر بوونی ڕووسیا ڕێگاچارەی ئاشتیانە لە ڕێگای وتووێژەوە ، لە نێو دەقی ئەو بەیاننامەیە دانرا.
ڕووسیا ئەم هەفتەیە نەیارەتی دەربڕی لەگەڵ ناوەڕۆکی ڕەشنووسی ئەو بڕیارنامەی کە بۆ ئیدانە کردنی دوایین تاقیکاریی مووشەکیی کۆریای باکوور ئامادە کرابوو. ئەوە لە کاتێکدایە کە چین وەکوو هاوپەیمانی سەرەکیی کۆریای باکوور، لەو کەسانەی بوو کە دەنگی ئەرێنی دا بە ڕەشنووسەکەی ئەو بڕیارنامەیە.