نیسان 21, 2017 17:32 Asia/Tehran
  • گیرانی نۆ ناڕازی بە سیاسەتەکانی حکومەتی ئەمریکا

بەرپرسانی حکومەتیی ئەمریکا رایانگەیاند؛ لەڕەوتی خۆپێشاندانەکانی رۆژی هەینیی شاری نیۆیۆرک بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە کردەی حکومەت لەمەڕ کەم کردنەوەی سوبسیدەکان و ئاسانکارییەکانی کەرتی نیشتەجێبوون، لانیکەم نۆ کەس لە ناڕازیان لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە گیران.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی سەداوسیما، ناڕازییان ڕایانگەیاند؛ حکومەتی ئەمریکا تائێستا سوبسیدو ئاسانکارییەکانی کەرتی نیشتەجێبوونی تاڕادەیەکی زۆر کەم کردووە.

حکومەتی ئەمریکا پێشنیاری داوە، بودجەی وەزارەتی نیشتەجێبوون و گەشەپێدانی شاریی بۆ شاری نیۆیۆرکیش کەم بکرێ.

کەمکرانی بودجەی حکومەتی ئەمریکا لە کەرتی نیشتەجێبوندا، لەباری دراڤییەوە زیانی گەیاندووە بە خێزانە کەم داهات و دەسکورت وهەژارەکان.