نیسان 21, 2017 18:20 Asia/Tehran
  • کوژرانی ١٩ تیرۆریست لەباکوری میسر

سوپای میسر هەواڵی کوژرانی١٩تیرۆریست لەپارێزگای سینای باکوریی ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، سوپای میسر ڕایگەیاند؛ سەربازانی ئەو وڵاتە، ١٩ تیرۆریست لەوان سەرکردەیەکی گرووپی ناسراو بە"وەلایەتی سینا" سەربە گرووپی ڕەشەکوژی داعشی لە ئۆپراسیۆنێکدا لە پارێزگای سینای باکوری کوشت و چل وچوار ئۆتۆمبیلیشیان لەناوبرد.

میسر لەساڵانی ڕابردوودا زیانی زۆری پێگەیشتووە لەبەر پەلامارە تیرۆریستییەکان.

گرووپە ڕەشەکوژەکان جارناجارێک پەلامارەکانیان لەدژ هێزە ئاسایشییەکانی میسر لە پارێزگای سینای باکور ئەنجام دەدەن کە ئەو پەلامارانە، ناوچەکانی دیکەی ئەو وڵاتەش تێوەدەگلێنێ.