نیسان 21, 2017 19:16 Asia/Tehran
  • کەمبوونی ئاستی خۆشەویستی دۆناڵد ترەمپ لە ئەمریکا

ئەنجامی نوێترین ڕاپرسی واپێشان ئەدات، چل و پێنجەمین سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، کەمترین ڕادەی خۆشەویستی لەنێو خەڵکی ئەو وڵاتەدا هەیە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس؛ ڕاپرسی نوێی دامەزراوەی گالوپ کە رۆژی هەینی لەبارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بڵاو کرایەوە، واپێشان ئەدات، لە سێ مانگی یەکەمی چالاکی، ڕادەی خۆشەویستی ناوبراو لە کۆشکی سپی سەتا٤١ بووەو ڕیکۆردێکی نوێی لەباری ناخۆشەویست بوون بەناوی خۆی تۆمار کردووە.

ئەو ڕاپرسییە لە بیست ژانڤییەوە هەتا ١٩ی ئاڤریلی٢٠١٧، لەبارەی سێ مانگی یەکەمی چالاکیی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆک کۆماری ئەمریکا بڵاو بووەتەوەو لەنزیک چل وپێنج هەزار کەسی بەتەمەن پرسیار کراوە.

ئەو ڕاپرسییە لەبارودۆخێکدا بڵاو کرایەوە کە هەموو سەرۆک کۆمارانی پێشووی ئەمریکا لەساڵی١٩٥٣وە تائێستا لە دە مانگی سەرەتای ئامادەبوونیان لە کۆشکی سپی لە سەتا پەنجای خۆشەویستیان بووە لەنێو خەڵکدا.

بەپێی ئەنجامەکانی ئەو ڕاپرسییە، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لەنێو کەسانێکدا کە خۆیان نە کۆماریخواز و نە دیموکرات بەڵکوو بە سەربەخۆ دەزانن، خۆشەویستیی ژێر سەتا سی و پێنجیان هەیە.

هەڵوێست گرتنی جۆربەجۆری دۆناڵد ترەمپ، بۆ وێنە قەدەغەی چوونی شارومەندانی شەش وڵات کە زۆربەیان موسڵمانن بۆ خاکی ئەمریکا، لەگەڵ ناڕەزایەتی بەرفراوان لە سەرانسەری ئەو وڵاتەو گشت وڵاتانی دیکەدا بەرەوڕوو بووە.