هێرشێکی چه‌کداری کرایه سه‌ر ده‌زگای هه‌واڵگری روسیا
ئاژانسی هه‌واڵگری روسیا FSB ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، چه‌کدارێک ته‌قه‌ی له‌نوسینگه‌یه‌کیان کردووه له‌هه‌رێمێکی رۆژهه‌ڵاتی روسیا‌و کارمه‌ندێکی ده‌زگاکه و گه‌شتیارێک گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و هاوڵاتییه‌کی تر بریندار بووه.
به‌پێی ماڵپه‌ری روسیا توده‌ی، له کاتژمێر 17:02خوله‌ک به‌کاتی ئه‌و وڵاته هێرشکراوه‌ته سه‌ر نوسینگه‌ی هه‌واڵگری فیدراڵی له‌ناوچه‌ی خابارۆڤسکی.
هه‌واڵگری فیدراڵی روسیا له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووه، که‌سێکی نه‌ناسراو چووه‌ته ناو ژووری پرسگه‌ی نوسینگه‌که و ته‌قه‌ی کردووه و ئه‌ندامێکی ده‌زگاکه و گه‌شتیارێک کوژراون و که‌سێکی تر برینداربووه.
ئاژانسی تاس-ی روسی بڵاویکرده‌وه، که هێرشبه‌ره‌که ناوی (أ. ف. کونیف) خه‌ڵکی ناوچه‌که بووه‌و له‌دایکبووی ته‌مه‌نی 18ساڵه‌و ئه‌ندامی رێکخراوێکی "نازییه نوێکانه" له‌وشاره که ناوی نه‌هێندراوه.
ده‌زگای هه‌واڵگری روسیا ده‌ڵێت، هێرشبه‌ره‌که کوژراوه‌و لێکۆڵینه‌وه له رووداوه‌که به‌رده‌وامه.