May 18, 2017 15:21 Asia/Tehran
  • ئامادە بوونی کۆماریخوازان بۆ لێپێچینەوەی ترەمپ

تاقمێک لە کۆماریخوازانی ئەمریکایی پشتگریان کردووە لە لێپێچینەوەی ترەمپ سەرۆکی ئەو وڵاتە .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ئیندیپیندنت ، "جاستین ئاماش" و "کارلوس کوربلو" نوێنەرانی کۆماریخوازی کۆنگرەی ئەمریکا ڕۆژی چوار شەممە ڕایانگەیاند لە کاتی مسۆگەر بوونی داوای " دۆنالد ترەمپ" لە " جیمز کۆمی" سەرۆکی ولاداندراوی پۆلیسی فێدراڵ ئیف بی ئای ، لە لێپێچینەوەی سەرۆک کۆماری لاگری دەکات .

بە گوێرەی یادداشتە فەرمییەکانی " جیمز کۆمی" سەرۆکی وەلا داندراوی پۆلیسی فێدراڵی ئەمریکا ئیف بی ئای کە بە گوێرەی ڕاپۆرتی نیۆیۆرک تایمز لە ەبڵگەکانی پۆلیس داهەیە ، ترەمپ ١٤ فیڤرییەی ٢٠١٧ لە وتوویژ لەگەڵ کۆمی ، کۆتایی دۆسیەی " مایکل فلین" ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی و پێوەندییە نەهێنییەکانی ئەو لەگەڵ سەرانی کرملینی داواکردووە . دوا بە دوای بڵاو بوونەوەی ڕاپۆرتگەلێک لە بارەی پێوەندی مایکل فلین لەگەڵ "سرگئی کیسیلیاک" باڵوێزی ڕوسیا لە واشنگتۆن لە سەردەمی ململانییەکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئەمریکا ، فلین ناچار بە کشانەوە لە پۆستی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا بووە .