May 18, 2017 15:24 Asia/Tehran
  • چاووش ئۆغلوو : مەک گورک دەبێ لەکار بکشێتەوە

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ (پێنجشەممە) لە ئەمریکا داوای کرد تا هەماهەنگ کەرێکی تازە بۆ هاوپەیمانی دژی داعش دیاری بکات و ئەو بکاتە جێنشینی مەک گورک .

 وەزیری دەرەوەی تورکیا  ئەمڕۆ (پێنج شەممە) لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی تەلەفەزیۆنی "ئین تی وی" وتی : جێگۆر کردنیی مەک گورک لەگەڵ دیپلۆماتێکی تر یەکجار سوودمەندو کاریگەرە .

مەک گورک بەڕاستی لە پەکەکە و یەکینەکانی پارێزەری گەل لاگری دەکات . ئانکارا مەک گورک تۆمەتباردەکات  بە لاگری لە پارتی کڕێکارانی کوردستانی تورکیا ناسراو بە پەکەکە و یەکینەکانی پارێزەری گەل کە لقی سەربازی پارتی  یەکێتی دێمۆکراتیکی کوردی سوریا دێتە ئەژمار .  ئەو هەروەها وتیشی ئەردوغان بە واشنگتۆنی ڕاگەیاندووە  کە ئانکارا لە هیچ ئۆپەراسیۆنێک کەیەکینەکانیی کورد لەو دا بەشداری بکەن ، ئامادە نابێت . ئەو وتیشی  دەوڵەتی ئەمریکا ئەرکمەند بووە ناسنامەیەکی کوردی لە باکووری سوریا دا بەدی بێنێت . ئەم لێدوانانی چاووش ئۆغلوو لە سەرو بەندی کۆبوونەوەی بەم زووانەی ناتۆ لە بروکسێل هاتۆتە ئاراوە . ئەڵمانیا ئازادە ئەگەر گەرەکی بێت هێزەکانیی لە پێگەی ئاسمانی ئینجرلیک ی تورکیا بباتە دەر . مەولوود چاووش ئۆغلوو هەروەها لە پێوەندی لەگەڵ ئینجەرلیک و بڕیاری ئەلمانیا لە بارەی ئەم پێگەیە وتی : ئەڵمانیا ئازادە ئەگەر گەرەکی بێت  هێزەکانی لە پێگەی ئینجرلێک ی تورکیا بباتە دەر .  ئەڵمانیا  رۆژی چوار شەممە ڕایگەیاندبوو  کە گەرکەیەتی ٢٥٠ هێزی سەقامگیر ی خۆی لە پیگەی ئینجرلیک ڕابگوێزیت بۆ ئەردەن چوونکا ئانکارا ئیزنی نەداوە یاسادانەرانی ئەمریکایی دەستیان ڕابگات بەو شۆێنە .