ئەمریکا بە دوای بارگرژیی زۆرترە لە گەڵ کوریای باکووری دا
ئەمریکا بە نیازە گوشارەکان بۆ سەر کوریای باکووری لە چوارچێوەیەکی ئابووری سیاسی و هەروەها زۆر کردنی بایکوتەکان پەرە پێی بدات .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا ڕایشی ئالن وتەبێژی ئیدارەی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: پەکەیجی نوێی بایکوتەکان و گوشارە جۆراوجۆرەکان بۆ بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ کوریای باکووری خەریکە ئامادە دەبێت .ڕایشی ئالن وەبیریشی هێنایەوە کە ئەمریکا بە دوای پەرەی گوشارەکان بۆ سەر کوریای باکووریە بە هۆی جم و جۆڵی سەربازی و هەڕەشەی چەکی ناڤۆکیی ئەو وڵاتە و پێشێلکرانی مافی مڕوڤ و هەروەها هاندانی کۆمەڵگای جیهانی بۆ پەرەی گوشارە ئابووریەکان و بایکوتەکان دژی کوریای باکووری . واشنگتون خوازیاری ڕاگیرانی تاقیکاریی سەربازی و ناڤۆکیی کوریای باکووریە ، بەڵام پیونگ یانگ بە جاران جەختی کردووە تا کاتێ کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی درێژە ئەدەن بە بایکوتەکانی دژی کوریای باکووری ئەو وڵاتەش درێژە ئەدات بە هێزمەند کردنی تواناییەکانی سەربازی و توانایی پەلاماری دەسپێشخەرانەی خۆی .