May 18, 2017 22:52 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی خۆپیشاندانی دژی دەست پێوەگرتنی ئابووری لە یۆنان دا

خۆپیشاندانی دژی بەرنامەکانی دەست پێوەگرتنی ئابووریی دەوڵەتی یۆنان بۆ دووهەمین ڕۆژ لە پێتەختی ئەم وڵاتەدا هەروا بەردەوامە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، ناڕازییانی یۆنانی ڕۆژی پێنج شەممە چەند کاژێرێک لەرلە دەنگی پەرلەمان بە ڕاپەڕاندنی کام کرانەوەی داهات بۆ ماوەی سێ ساڵی دیکە، سەرباری فەرتەنەوبارانیش ڕژانە نێو شەقامەکانی ئاسێناوە.

سەدان کەس لە خانەنشین کراوەکانی یۆنان بە خڕبوونەوە لە بەردەم پەرلەمانی ئەم وڵاتە دروشمی ( بەسیەتی دزینی سەرانە)یان هەڵدا.

ڕۆژی چوارشەممەش کۆمەڵێک لە شارومەندانی یۆنانی بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە سیاسەتەکانی دەست پێوەگرتنی ئابووریی دەوڵەتی ئەم وڵاتە، لە شەقامەکانی ئاسێنای پێتەخت دەستیان دایە خۆپیشاندان.

جیا لە خۆپیشاندان لە ئاسێنا، سەرتاسەری یۆنان ڕۆژی چوارشەممە گۆڕەپانی مانگرتنی گشتیی فەرمانگە دەوڵەتییەکان، بانک و کەرتە جۆربەجۆرە ئابووری و فێرکارییەکان، بنکەکانی ڕاژەکاریی داوودەرمان و گواستنەوە بوو.

یۆنانییەکان لە مەڕ پەسەند کرانی گەڵاڵەی تازەی ئابووری لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە ناڕازین.

ئەم گەڵاڵەیە داگری ڕێککەوتنی دەوڵەت لەگەڵ قەرزدەرانی نێونەتەوەییە کە بە گوێرەیەوە ئاسێنا دەبێ بەکەم کردنەوەی ئاستی موچەی خانەنشین کراوان و تەنگژەی دیکەی ئابووریی لەماوەی یەکساڵی داهاتوودا، تێچووی خۆی بەڕادەی چوارونیو ملیارد یۆرۆ دابەزێنێ.