May 19, 2017 14:59 Asia/Tehran
  •  واشنگتۆن : پیوەندیمان لەگەڵ یەپەگە،کاتی و تاکتیکییە /بەلێنییەکمان بەوان نەداوە

کاربەدەستێکی پایەبەرزی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی پیوەندی ئەو وڵاتە لەگەڵ یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە سوریا ، پێوەندییەکانی کاتی و تاکتیکی و بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسمە .

 لە حالێکدا کە  ئالۆزییەکان لە نێوان ئەمریکا و تورکیا لە سەر پشتگرییەکان و پێوەندی واشنگتۆن لەگەڵ کوردەکانی سوریا درێژەی هەیە ، کاربەدەستی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختیکردووە کە ئەم پیوەندییانە " کاتی و تاکتیکییە" .

"جاناتان کوهن" یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە مەسەلەکانی ئەوروپا و ئوراسیا لە کۆبوونەوەیەک لە واشنگتۆن  لەبارەی ئالۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا لەبارەی کوردەکانی سوری وتی : ئەمریکا هیچ بەلێنییەکی نەداوە بە یەکینەکانی پاراستنی گەل .ئەوان لەم شەڕە (لەگەڵ داعش و ترۆریستان لە سوریا) بەشدارن  چۆن گەرەکیانە لەو شەڕە دابن . ئەم کاربەدەستەی  وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی : ئیمە بەڕاستی خوازیاری ئەوەین کە پەکەکە لە شەنگاڵ دا نەمینیتەوە بەڵام ئەوان کۆنتڕۆڵی شەنگاڵ لە دەستیان دا نییە بەڵکوو تەنیا لەوێ ئامادەن .