May 20, 2017 13:49 Asia/Tehran
  • ئاگرکەوتنی گەمی ئەندۆنزیا بە ١٧٨ سەرنشین

گەمی مۆسافیر هەڵگری ئەندونزیا بە ١٧٨ سەرنشین لە دوورگەی جاوە ئاوری تێبەر بوو .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، عەرشەی ئەو گەمییە بە ٤٤ خزمەتکار و ١٣٤ مۆسافیر ڕۆژی هەینی ئاوری تێبەر بوو و ئاورەکە لە نهۆمی خوارەوەی گەمی بەرەو هەمماری سووتەمەنی ڕۆیشت .

تا بە ئێستا لانی کەم پێنج تەرم لە سەرنسینەکانی ئەم گەمییە دۆزراوەتەوە و زیاتر لە ١٠٠ کەس ڕزگاریان هاتووە .

گەیاندن و گواستنەوە لەئەندونزیا بە هۆی دوورگەیی بوونی ، زۆر بەستراوەتەوە بە کەڵک وەرگرتن لە بەلەم و نەبوونی بەلەمی ستاندارد وئەمن ، نووقم بوونی موسافیران و ڕووداوگەلێکی دیکەی وەک ئاگر کەوتنەوەی بەلەمەکان وەک بابەتێکی ئاسایی لێهاتووە لە ئەندونزیا دا .

جاوە یەکێ لە دوورگەکانی وڵاتی ئەندونزیایە کە پێتەختی ئەندونزیا "جاکارتا" لەو دایە .