پووتین:ڕووسیا هه‌رگیز په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ کورد ناپچڕێت
سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا هاوکات له‌گه‌ڵ ڕێز گرتن له ڕۆڵی کورد له شه‌ڕی دژ به تیرۆر وتی: وڵاته‌که‌ی هه‌رگیز په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ کورد ناپچڕێت.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سپۆنتیک، ڤلادیمیر پووتین، سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا له میانه‌ی کۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه ساڵانه‌که‌ی خۆی جه‌ختی کرد: ڕووسیا هه‌میشه په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ کورده‌کان هه‌بووه و هیچ هۆکارێک بوونی نییه که ئێمه په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ کورده‌کان بپچڕێنین.
ئه‌و زیادی کرد: ئێمه بر درێژایی مێژوو په‌یوه‌ندی باشمان له‌گه‌ڵ کورده‌کان هه‌بووه، به هیچ له‌ونێکیش ئه‌م په‌یوه‌ندیانه ناپچڕێنین. ناکۆکییه‌کانیش ده‌بێت به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بکرێت. لێره‌دا باس باسی تیرۆره، ئێمه باش ده‌زانین که خه‌ریکی چین و باشین ئاگادارین که پشکی یه‌کینه‌کانی کورد له شه‌ڕی دژ به تیرۆر چه‌ند قورسه، به تایبه‌ت کاریگه‌ری زۆر باشیان هه‌یه.
ئه‌و سه‌باره‌ت به عێراقیش وتی: به گشتی ڕووسیا و عێراقیش په‌یوه‌ندی باشێان هه‌یه که ده‌بێت په‌ره‌ی پێبدرێت. بابه‌تی کورده‌کان بابه‌تێکی یه‌کجار گرنگه. گومانی تێدا نییه که ڕووسیا سه‌باره‌ت به داواکاری کورده‌کان سیاسه‌تی خۆی به پێی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان داده‌ڕێژێت.