حوزه‌یران 17, 2017 10:27 Asia/Tehran
  • رێکخراوی نەتەوەکان : کوژرانی ئەبووبەکر بەغدادی پشت ڕاست ناکەینەوە

رێکخراوی نەتەوەکان ، کوژرانی ئەبووبەکر بەغدای سەروکی رێکخراوی ترۆریستیی داعشی پشت راست نەکردەوە .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری سپۆتنیک ، ستیفان دوژاریک وتەبێژی رێکخراوی نەتەوەکان رۆژی هەینی رایگەیاند ، ئەم رێکخراوەیە ناتوانێ لە رێگەی سەرچاوەی سەربەخۆوە کوژرانی ئەبووبەکر بەغدادی لە پەلاماری ئاسمانیی روسیا پشت راست بکاتەوە .

وتەبێژی رێکخراوی نەتەوەکان وتیشی ،لە  بارەی کوژرانی بەغدادی جیا لەوەی کە لە رێگەی میدیاکانەوە بیستراە زانیاریەکی نیە و لەسەر ئەم بنەمایە ناتوانێ پشت راستی بکەینەوە .

وەزاڕەتی بەرگریی روسیا رۆژی هەینی رایگەیاندبوو لە هەوڵی ئەوە دایە زانیاریی لە بارەی کوژرانی ئەلبەغدادی لە پەلاماری ئاسمانیی 28 ی ئایاری روسیا بۆسەر دەوبەری شاری رەققە لە باکووری سوریا پشت راست بکاتەوە .