حوزه‌یران 20, 2017 16:28 Asia/Tehran
  • خۆ لە کارکشانەوەی وەزیری بەرگریی فەرەنسا بە تۆمەتی گەندەڵی ماڵی

سلوی گولار وەزیری بەرگریی نوێی فەرەنسا ڕۆژی سێ شەممە لەبەر ناوزڕاوی بەهۆی تومەتی گەندەڵی ماڵی دەستی لەکارەکەی کشایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرەنسا، ئەم ڕیسواییە داوێنی  پارتی بچووک و میانە ڕەوی مودمی گرتووە  کە یەکگرتووی  پارتی تازەپێگەیشتووی ناسراو بە کۆماری ڕوو لە گەشەی ئێمانۆئێل ماکرونی سەرۆکی  نوێی فەرەنسایە .

گولار کە  پێشتر نوێنەری پەرلەمان بووە، وتی : تاکاتێک کە ئەگەری لێکۆڵینەوە لەو سەبارەت بە تۆمەتی کەڵک وەرگرتنی ناڕەوا لە خەرج و بەرجەکان لە کاتی نوێنەرایەتی پەرلەمانی ئەورووپا لە ئارادایە،  لە دەوڵەت دا نابێت .

گولاری 52 ساڵان  کە سەردەمی وەزارەتەکەی  تەنیا 33 ڕوژ بووە ، ڕایگەیاندووە کە بۆ سەرکەوتنی ماکرون  بۆ بەرەوپێش بردنی چاکسازییەکان و بە ڕەزامەندی سەروک وەزیران  لە کابینە کشاوەتەوە.

دادستانی پاریس بەرایی مانگی ژووئەن لێکۆڵینەوەیەکی بەرایی بۆ دەستپێکردنی  گومان  لەسەر  هەندێ ئیش و پیشەی فورمالیتە و ڕواڵەتیانەی پارتی مودم  لە پەرلەمانی ئەورووپا دەست پێکرد  .

ئەمە لەحاڵێکدایە کە داڕشتی دەوڵەتی نوێی فەرەنسا بڕیارە بەرلە شەوی پێنج شەممە ڕابگەیەندرێت .