حوزه‌یران 20, 2017 17:15 Asia/Tehran
  • کوریای باشووری دروست کرانی هازگە ناڤۆکییەکان ڕادەگرێت

سەرۆک کۆماری کوریای باشووری لە ڕادەربڕینێکی دوورلەچاوەڕوانی ڕایگەیاند بەرنامەی دروست کرانی هازگە ناڤۆکییەکانی ئەم وڵاتە ڕادەگریت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، " مون جائە ئین" سەرۆک کۆماری کوریای باشووری لە ڕکەبەری هەڵبژاردەیی وتبووی وڵاتەکەی دەبێ بەجێگای چڕبوونەوە بەسەر دروس کرانی هێزگە ئەتۆمیەکان  لەدووی گەشەی تۆڕەکانی وزەی شایانی ژیاندنەوەی هەتاوی ووزەی  با بێت. کوریای باشووری یش هەرئێستاکە لە گەورەترین هاوردەکارانی نەوت لە جیهان دێتە ئەژمار وئەگەر بێتۆ ئەم وڵاتە بێهەوێ بەرنامەی دروست کرانی هێزە نوێکانی ئەتۆمی ڕابگریت، پێش بینی دەکرێت کە بۆ چارەسەر کرانی کێشەی وزە ناچار دەبێ کە زۆرتر هاوردە بکات. ئامارەکان پێشان دەدات کە ئێستاکە کۆریای باشووری بە هەبوونی دەیان هێزگەی کارەبای ئەتۆمی نێزیک بە یەک لەسیێی گشت کارەبای پێوێست لەم هێزگانە دابین دەکات. دوای کارەساتی ئەتۆمی لە فوکوشیما ی ژوپۆن لەدووی بومە لەرزە وسونامی ساڵی دووهەزارو یازدەی زائینی کوریای باشووری بڕیاری گرت لە بەرنامەکانی ئەتۆمی خۆی پیداچوونەوە بکات. کوریای باشووری چوارەمین دەسەڵاتی ئابووری بەژی ئاسیادێتە ئەژمار ویەکێ لە گەورەترین هاوردەکارانی نەوت لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤینە. کوریای باشووریش هەرئێستاکە بیست وپێنج هازگەی کارەبای ناڤۆکی چالاکی هەیە کە نێزیک بە سەتی سیی لە گشت وزەی پێویستی ئەم وڵاتە دابین دەکا.