ته‌مووز 15, 2017 21:06 Asia/Tehran
  • ڕوسیا لە کارتێکەری ئەرینی وتووێژەکانی قەزاخستان لە وتووێژەکانی ژنێف هەواڵی دا

نوێنەری هەمیشەیی ڕوسیا لە ژنێڤ ڕایگەیاند : وتووێژەکانی ئاستانە ی پێتەختی قەزاقستان وبەدی هێنانی ناوچەکانی بەدەر لە سووریا لە ئاڵوزی ، کارتێکەری ئەرینی لەسەر وتووێژەکانی ژنێڤ هەبووە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئیتارتاس " ئالکسی بوروداوکین" نوێنەری هەمیشەیی ڕوسیا لە بنکەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ ڕۆژی شەممە لە ناو کۆڕی هەواڵنێران وتی: لە ئەنجامی ڕەوتی ئاستانە ، ناڕازیان تێ گەیشتن کە دامەزرانی پێوەندی لەگەڵ دەمیشق بۆ چاکسازی وگوڕانی یاسای بنەڕەتی لە سووریا، بەدی هاتنی دامەزراوەکانی نوێ حکومەتی ، بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی دادگەرانە وبەرنگاربوونەوەی ترۆریسم زۆر پێویست وزەروری یە. ئێران ، ڕوسیا وتورکیا لە وتووێژەکانی سووری - سووری مانگی مای لە قەزاقستان ، رێککەوتن نامەی بەدی هاتنی چوار ناوچە بەدور لە ئالۆزی بریتی لە ئەدلیب، باکووری حومس ، غوتەی ڕۆژهەڵاتی وباشووری سووریایان مۆر کرد. بوروداوکین وتیشی: هەروا خاڵە نەرینیەکان لە وتووێژەکان لەئارادایە کە گرینگترینیان بەشداری برێک لە ئەندامانی توندئاژوو لە شاندی نارازیانە ، ئەندام گەلیک کە خوازیاری وازلەکار هێنانی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری یاسایی سووریان. نوێنەری هەمیشەیی ڕوسیا لە ژنێڤ لە پاشەکشەی فەرانسە لە هەڵوێستی دەس لەکار کێشانی بەشار ئەسەد ، پێشوازی کردو هێواداری دەبڕی، بۆ وڵاتانی تری ڕۆژئاوایی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم ودامەزرانی ئاشتی لە سووریا لە سەرەتی دابنرێت. بوروداوکین وتیشی: بەم حاڵەوە مسکۆ ڕای ئەمەیە دەوڵەتی سووریا وناڕازیان دەتوانن  لەمانگی سیپتەمبەر وتووێژەکانی ڕاستە وخۆ دەسپێبکەنەوە. حەوتەمین خۆلی وتووێژەاکنای سووریا لە دوشەممە هەتا هەینی دوێنێ بە بەشداری نوێنەرانی ناڕازیان ودەوڵەتی سووریا لەشوێنی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ژنێڤی سویسرا بەرێوە چوو.

سەرپەیڤ