ته‌مووز 16, 2017 13:40 Asia/Tehran
  • کرانەوەی فڕگەی شاری بنغازی لیبیا دوای سێ ساڵ

سەرچاوەکانی هەواڵ باسی کرانەوەی فڕگەی شاری بنغازی لە ڕۆژهەڵاتی لیبیان کرد دوای وەستانێکی سێ ساڵان .

بەپی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵی سکای نیووز، فڕۆکەخانەی بنینای شاری بنغازی لە ڕۆژی شەمە وە لەسەر موسافران کرایەوە و فڕین لەم فڕۆکەخانەیە بەشێوەی ئاسایی دەست پێکرا.

بەرلەما لە کاتید اگیرکرانی  شاری بنغازی لەلایەن تیرۆریستان بە جاران فڕۆکە خانەی بنغازی کەوتبووە بەر پەلاماری مووشەکی.

سوپای لیبی  کە لە سێ ساڵی ڕابردووەوەتائێستا خەریکی شەڕ بەدژی تاقمە چەکدارەکانە لە دوو حەوتە لەمەوبەرەوە توانی شاری بنغازی بە تەواوی لە دەستی داگیرکەران و تاقمە تیرۆریستەکان ئازاد بکات.

بنغازی دووهەمین شاری گەورەی لیبی دوای ترابلۆسی پێتەختی ئەم وڵاتەیە  .

لیبی لە کاتی دەستێوەردانی سەربازی ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور لەساڵی 2011  و سەرنخوون بوونی ڕژێمی  موعەمەر قەزافی دیکتاتۆری لیبیا، تائێستا گۆڕەپانی ئاڵۆزی و بشێوییە.