ته‌مووز 17, 2017 09:57 Asia/Tehran
  • ئاڵمان : ئەردۆغان بە دوای حکومەتی دیکتاتۆڕی دایە

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئاڵمان گوتی : سەرۆکی تورکیا بە دوای حکومەتی دیکتاتۆڕی لەم وڵاتە دایە لەمڕووەوە دەبێ داکۆکی بکرێ لە بەرهەڵستکارانی حکومەتی ئانکارا .

 بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، خانمی کلۆدیا رووت جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی فێدڕاڵی ئاڵمان لە هەڤپەیڤینێکی رۆژنامەیی دا بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بە نیازی دامەزراندنی حکومەتێکی دیکتاتۆڕی لەم وڵاتەدایە ، داوای کرد ئاڵمان لە بەرهەڵستکارانی حکومەتی ئانکارا پشتیوانی بکات .

خانمی کلۆدیا لە وتووێژ لە گەڵ رۆژنامەی کلێنێر شتات ئانسایگر ی ئاڵمان بە ئاماژە بە وەی کە لە کۆپرسی گۆڕینی دەستووردی تورکیادا نزیک بە سەتی پەنجای خەڵکی تەم وڵاتە نەیاری چاکسازیەکانی ئەردۆغان بوون ، گوتی نەیارانی ئەردۆغان خوازیاری کۆمەڵگایەکی کراوە و دیموکراتیکن و دەبێ پشتیوانیان لێ بکرێ .

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی فێدڕاڵی ئاڵمان لە هەمان کاتدا خوازیاری راگیرانی هەناردە و یارمەتیە ئابووریەکانی ئاڵمان بە تورکیا بوو .

پێوەندیەکانی بەرلین - ئانکارا

 بە هۆی گیرانی چەند پەیامنێری ئاڵمانی لە تورکیا و قەبوڵ کردنی داوای پەنابەریی ژمارێک لە لەشکەریانی تورک و هەروەها دژایەتی کردنی وتار خوێندنەوەی بەرپرسانی ئاڵمانی لە نێو تورکەکان بەر لە کۆپرسی ئەم دواییانەی دەستووری تورکیا  ، تێک چووە .