ته‌مووز 17, 2017 10:19 Asia/Tehran
  • خۆپێشاندانی چالاکوانانی ژن لەدژ سەرۆک کۆماری ئەمریکا

لەڕەوتی یارییەکانی گۆڵفی ئافرەتان لە هۆڵێکی وەرزشیی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، چەند چالاکوانی ژن لەدژ ترەمپ دروشمیان داو خوازیاری لەسەر دەسەڵات لاچوونی بوون.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی گۆڵف چەنێل، خۆپێشاندەرانی ژن لەو گردبوونەوەدا کە ڕۆژی یەکشەممە لە هۆڵی وەرزشیی نیوجرسی ئەنجامی گرت بە لەبەرکردنی جلوبەرگێک کە دروشمی ناڕەزایەتیان لەسەر نووسرابوو، ناڕەزامەندییان دەربڕی بەرامبەر هەڵس و کەوتی سووکانەی دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ ژناندا.

لەسەر جلی ئەو چالاکوانە ناڕازییانە نووسرابوو، "ترەمپی دوژمنی ژن دەربکەن".

خۆپێشاندەران توانیان هەتا نزیک جێگەی ئامادەبوونی ترەمپ چوون و لەبەرامبەر چاوی ناوبراو ناڕەزایەتی خۆیان پێشاندا.

لەڕەوتی ڕکابەریی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا(٢٠١٦)، میدیاکانی ئەو وڵاتە فیلمێکیان بڵاوکردەوە کە تێیدا ترەمپ بەشێوەیەکی کرێت لەبارەی ژنان و پەیوەندیی جنسی لەگەڵ ژنێکدا، قسەی دەکرد.